نرخی نه‌وت دابه‌زی
خواكوڕك
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 10/1/2017 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به 55 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت له‌كاتێكدا دوێنی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌رامبه‌ر 56 دۆلار و 80 سه‌نت بووه.
به‌پێی پێشبینی ئابووری ناسان له‌ئه‌نجامی رێكه‌وتنی وڵاتانی ئه‌نجام له رێكخراوی ئۆپیك، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له ساڵی 2017 له نێوان 50 بۆ 60 ده‌بێت، ئه‌كه‌ر وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت به‌رده‌وام بن له سنورداركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت ئه‌وا نرخه‌كه به‌رزتریش ده‌بێته‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاندبوو، نرخی نه‌وتی هه‌رێم له نێوان 42 بۆ 45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، وه‌كۆی فرۆشی نه‌وت هه‌رێم بۆ ساڵی 2017 له نێوان 650 – 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت له‌رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌ت له سنوری 800 ملیۆن دۆلاری مانگانه بێت بێجگه له خه‌رجیه‌كان.
به‌پێی بۆچوونی به‌شێك له‌به‌رپرسانی حكومه‌ت، هه‌رێمی كوردستان له‌م ساڵه‌دا ده‌توانێت به‌شێكی زۆر له قه‌رزه‌كانی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بداته‌وه كه مانگه رێژه‌كه‌ی له نێوان 200 بۆ 250 ملیۆن دۆلاره، ئه‌مه‌ش واده‌كات قورسایی له‌سه‌ر داهاتی گشتی حكومه‌ت كه‌م ببێـه‌وه.