سلێمانی : 16 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا دەستنیشان کران

 

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران .

 

تووشبووان بریتین لە ، هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەک کچ و یەک کوڕی گەنج، چواردە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

 

Back to top button