هەولێر : 9 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندرواێکدا ، نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاو کردۆتەوە، باس لە تووشبوونی 9 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا دەکات لە هەولێر
دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێكی تەمەن 38 ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن 39 و 32 ساڵ و یەک کچی گەنج تەمەن 15 ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن 17 و 16 ساڵ و سێ منداڵ تەمەن 11 و 7 و 3 ساڵان.
پێنج له تووشبووان ئهندامی خێزانێکن و لە وڵاتی تورکیا گەڕاونەتهوە و لە کەرەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن.
سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن.
یەک تووشبووی دیكهش كه دانیشتووی شاری هەولێرن بەهۆی بوونی نیشانەکان دەستنیشانکرا.
وەزارەتی تەندروستی
27 ئایار 2020
H.B