چوارەمین کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی گەیشتە دەریای کارائیب

 

 

بەپێی هەواڵی رۆیتەرز کە لە زمان بەرپرسێکی باڵای ڤەنزوێلاوە بڵاوی کردۆتەوە ، ئەمڕۆ چوارەمین کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی گەیشتۆتە ئاوەکانی دەریای کارائیب و لە ئێستادا بەرەو ئەمریکای باشووری بەڕێوەیە .

 

لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە ، سێوەمین کەشتی نەوت هەڵگری ئێران بە ناوی ( پتۆنیا ) لە ئیستادا لە نزیک پاڵاوگەی ( ئاڵ پایتوو ) لەنگەری گرتووە ، پێشتریش دوو کەشتی نەوتهەڵگری تری ئێرانی گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە .

 

 

جێگەی باسە ئەمریکا لە کاتی گەیشتنی کەشتییەکانی ئێرانیدا ، تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە

Back to top button