یەكێتی 176 دیلی داعشی رزگار كرد بەڵام حشدی شەعبی 50 پێشمەرگەكە رادەست ناكات
دوای كۆتایی هێنانی بە داعش لە مووسڵ دیلە پێشمەرگەكانی دەستی داعش كەوتنە دەستی حشدی شەعبی كە ژمارەیان 50 دیلی پێشمەرگەیە، بەڵام حشدی شەعبی ئامادە نیە ئەو دیلە پێشمەرگانەی لەزیندانەكانی داعش دابوونە رادەستی هەرێمی كوردستان بكاتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر یەكێتی 176 داعشی رزگار كرد”.
لەو بارەیەوە شێخ عیرفان نوێنەری پێشمەرگە دیلەكانی دەستی داعش كە ئێستا لە زیندانەكانی حشدی شەعبی دایە دەلێت، لەدوای کۆتاییهاتنی حوکمی داعش، چووەتە تەواوی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان، زۆر سەرەداوی دەستکەوتووە، زانیاریی هەیە 40 بۆ 50پێشمەرگەی دیل لەگەڵ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکان کەوتوونەتە دەست حەشدی شەعبی.لە ژیان ماون لە چەند شوێنێکن و شوێنەکانمان پێ گوتراوە، بەڵام پێویستمان بە پشتگیری هەیە بۆئەوەی بتوانین پێیان بگەین، وەکو ئەو دیلە داعشانە گەڕانەوە و پێشمەرگەکانیان پێ نەگۆڕدرایەوە، با بتوانین هەوڵێک بدەین شتێک بۆ ئەمە بکەین”.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر یەكێتی لەژێر فەرمانی لاهور جەنگی 176 داعشی رزگار كرد، بە رێكەوتنێكی ژێر بەژێر كە تاوەكو ئێستا دیار نیە لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە بووە یان پۆست بووە”.