بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیانە خەیار بخۆن

خەیار یەكێكە لەو بەرهەمە سەوزەمەنیانەی سوودی زۆری هەیە، پێكهاتەكانی خەیار بریتین لە (پرۆتین، ڕیشاڵ، ڤیتامین B، ڤیتامین K، مەگنیسیۆم، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم).

خەیار بەسوودە بۆ ئەمانەی خوارەوە:

1. ڕێگری دەكات لەبەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. 

2. خەیار ڕیشاڵی زۆری تێدایە دەبێتە هۆی ڕێگری لە قەبزی و دژی شێرپەنجەی قۆڵۆنە. 

3. یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات. 

4. پارێزگاری لە تەندروستی جگەرو گورچیلەو میزەڵدان دەكات و بە تەندروستی دەی هێڵێتەوە. 

5. خەیار ڤیتامین K ی تێدایە كە دەبێتە هۆی خوێن مەیین بەخێرایی لە كاتی خوێن بەر ون بەهۆی برینەوە یان هەر هۆكارێكی تر. 

6. دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشی لەش. 

7. ڤیتامین C تێدایە والە پێست دەكات نوێ ببێتەوە. 

8. رەشایی دەوروبەری چاو ناهێڵێت. 

Back to top button