نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزینی بە خۆوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 33 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 31 دۆلار و 58 سەنت فرۆشرا, بەمەش نرخەکە ڕوو لە دابەزینە.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست، نرخی نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش زیانی زۆری لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت داوە.

Back to top button