بۆرووسیا دۆرتمۆند بەهۆی بەکارهێنانی تیك تۆك دەستبەرداری گۆتزێ دەبێت
رۆژنامەی زە سەنی بهریتانی رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند رەخنەیان لەو ڤیدیۆیانە هەیە کە گۆتزێ لەگەڵ هاوژینەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاویان دەکاتەوە، بەتایبەتی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە ماوەی کەرەنتینبوونیاندا لە تیک تۆک بلاویان دەکردەوە.
رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، جگە لەوەی لوسیان فاڤەری راهێنەری بۆرووسیا دۆرتمۆند لە ئاستی گۆتزێ رازی نەبوو پێیوایە لەگەڵ پلانی یاریکردنی ناگونجێت، تیک تۆک هۆکارێکی دیکە بوو بۆ ئەوەی دۆرتمۆند گرێبەستەکەی گۆتزێ نوێنەکاتەوە و کۆتایی ئەم وەرزە بەڕێی بکات.
رۆژنامەی زە سەن رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند رەخنەیان لەو ڤیدیۆیانە هەیە کە گۆتزێ لەگەڵ هاوژینەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاویان دەکاتەوە، بەتایبەتی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە ماوەی کەرەنتینبوونیاندا لە تیک تۆک بلاویان دەکردەوە.
گۆتزێ بەردەوام لە تیک تۆک لەگەڵ خێزانەکەی ڤیدیۆ بلاو دەکەنەوە، تەنانەت یەکێک لە ڤیدیۆیەکانیان کاردانەوەیکی زۆری لە تیک تۆک بەدوای خۆیدا هێنا و دواتر سڕیانەوە.