ڤیدیۆ .. وەزیری گواستنەوە: کۆمپانیاکانی هێلی ئینتەرنێت سەدا 25 نرخ کەمدەکەنەوە

وەزیری گواستنەوە وگەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت بەڵێنیانداوە سەدا 25 نرخەکەیان کەمبکەنەوە و خێرایش سەدا سەد زیاد بکەن.

ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند،لەکاتی کەرەنتینەدا بەشێکی کۆمپانیاکان ئۆفەری زۆر باشیان هەبووە و هاوڵاتیان لێی سودمەند بوون.

سه‌باره‌ت به‌ نرخی كارتی مۆبایلیش كه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كرێت: هاووڵاتیان كارتی 10 هه‌زاری به‌ 12 هه‌زار ده‌كڕن”، ئانۆ جه‌وهه‌ر وتی: “ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ هه‌یه‌ و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌م پرسه‌دا نییه‌، چونكه‌ وه‌ك رایگه‌یاند، له‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015ی عیراق‌ جێگیركراوه‌ كه‌ پێویسته‌ كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینته‌رنێت رێژه‌ی له‌ 20%ی فرۆشه‌كانیان وه‌ك باج به‌ حكومه‌تی فیدراڵ بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌ به‌غدا كراون.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: ئێستا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌، ئه‌و رێژه‌ی له‌ 20%ـه‌ی وه‌ك باج له‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك بچێته‌وه‌ بۆ به‌غدا، چونكه‌ باجه‌كه‌ له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌ و پێویسته‌ داهاته‌كه‌شی بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێت و له‌ كه‌رتی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان خه‌رج بكرێت.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ وێڕای قه‌یرانی دارایی و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی هاوڵاتییان، هێشتا كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت نرخی ئینته‌رنێتیان هه‌رزان نه‌كردووه‌.

https://www.facebook.com/KRG.DMI.Official/videos/653026071918724/?t=0

Back to top button