نامەی بەشێک لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان بۆ جڤاتەکەیان.
نیاز حاجی
هەندێک لە هەڵسوراوانی بزوتنەوەی گۆڕان نامەیەکیان ناردوو بۆ جڤاتەکەیان تیایدا داوای یەکلایی کردنەوەی رێککەوتنەکەیان دەکەن لەگەڵ یەکێتی کە بەرێککەوتنی سیاسی نێوان گۆڕان و یەکێتی ناونرابوو .
ئەو نامەیەی هەڵسوڕاوان لەسەر راسپاردەی خودی (نەوشێروان مستەفا)نوسراوە ، لە روکەشدا ئەو نامەیە ئاراستەی جڤاتەکەیان کراوە بەڵام لەراستیدا روی نامەکە هەرەشەیە لە یەکێتی و ئاراستەی یەکێتی کراوە .
نیازی نەوشێروان مستەفا لە رێکەوتنە سیاسیەکەی مانگی ۲٠۱٦/٥ لەگەڵ یەکێتی جیاکردنەوەی سلێمانی و گەرانەوەی بوو بۆ سەر بەغدا .
بزوتنەوەی گۆڕان لەچەند مانگی رابردودا لە رێی ئاڵۆزکردنی دۆخی سلێمانی و بایکۆت و خۆپیشاندانەکانەوە سەرکەوتوو نەبوو لە هێنانەدی ئەو ئامانجە ، یەکێتیش تاسەر لەگەڵ بایکۆتکردن و ئالۆزکردنی دۆخی سلێمانی نەمایەوە و ناراستەوخۆ شکستی پێ هێنا .
بەکارهێنانی شێوازی بایکۆت و خۆپیشاندان بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی وا خەریکە شکست دەهێنێت ، هەر ئەوەش هۆکاری پشتەوەی نوسینی ئەو نامەیەی هەڵسوڕاوانی گۆڕانە بۆ جڤاتەکەیان .
گۆڕان سورە لەسەر بەرنامەکەی خۆی ، وە پێناچێ یەکێتی تا سەر لەگەڵیدا بێت ، بۆیە وا پێویست دەکات یەکێتی جدیتر لە جاران رێگری بکات لە هەر هەوڵێکی تری گۆڕان بۆ ئاڵۆزبونی دۆخی سلێمانی.
کاتێک نەوشێروان مستەفا دوو وێنەی نوێ بڵاودەکاتەوە و سەیری (کەی ئێن ئێن) دەکات ، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەگەر یەکێتی پابەندی رێکەوتنەکەی نێوانیان نەبێ ئەوا تۆپخانەکەی لە دژ بەکاردێنێت هەر بۆیەشە لە نامەکەی هەڵسوڕاواندا ئەو ئاماژەیە بە رونی بەدیار دەکەوێت کاتێک دەڵێن:
(له ماوهى رابردو وهك پيشاندانى نيازپاكى و له پێناو پێدانى دهرفهت به سهركردايهتى يهكێتى و دروستكردنى متمانه له نێوان ههردولاماندا، ميدياكانى گۆڕان و زۆرينهى ههڵسوڕاوانى گۆڕان له ئاست چهندين خواروخێچى و ههڵوێستى دژبهيهك و تهنانهت گهندهڵى بهشێك له بهرپرسان و نوێنهركانى ئهو حيزبه چاوپۆشيمانكرد، ئهمهش تهنهاوتهنها بۆ ئهوهى شانسى سهرخستنى رێكهوتنهكه به قازانجى خهڵك له بار نهبرێت).