دوکان : لە روداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە روداوێکی هاتوچۆ لە قەزای دوکان رویدا، کە تیایدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کێشاوە بە تاوەرێکی کارەبادا و دواتریش چوەتە ناو چەند خانویەك، بەهۆی روداوەکەش دو کەس گیانیانلەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بووه‌.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، کە لە هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییەوە دەستی کەوتوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە مریشکی بارکردوە، خۆی کێشاوە بە تاوەرێکی کارەبادا و دواتریش شۆفێری ئۆتۆمبێلە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چوەتە ناو چەند ماڵێک کە لەنزیک رێگاکەبون.

لە ئەنجامی روداوەکەش دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووه‌، هەروەها تیمەکانی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی گەیشتونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە و هێڵکارییان بۆ روداوەکە کردوە.

Back to top button