محەمەد قالیباف بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا

شەوی رابردو پەرلەمانی ئێران سەرۆكێكی نوێی بۆ خۆی هەڵبژارد و موحەمەد باقر قالیباف كە نوێنەری شاری تاران بو لە پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بوە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئێران.

بەگوێرەی ئاژانسەكانی ئێران، لەكۆی 267 پەرلەمانتار كە بەشداری پرۆسەی دەنگدانەكەیان كرد، موحەمەد باقر قالیباف توانی 230 دەنگی پەرلەمانتاران بۆ كورسی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.

لەساڵی 2000 بۆ 2005 فەرماندەی پۆلیسی ئێران بووە و لە ساڵی 2005 هەتا 2017 سەرۆکی شارەوانی تاران بووە.

لە خولی پێشووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار بووە بەڵام دواتر کشایەوە.

Back to top button