پارێزگاری هەولێر : بەهێچ شێوەو پاساوێک رێگەنادەین ئارامی هەولێر بشێوێندرێت
لە زنجیرە سەردانەکانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان لە پایتەختی هەرێمی کوردستان ، فرسەت سۆفی هۆشداری دەدات لە بارەی پیلانەکان بۆ شێواندی ئارامی هەولێر .
فرسەت سۆفی لە کاتی سەردانی ئەمرۆیدا بۆ مەڵبەندی 3 ی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان . لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی : هەولێر ناوەندێکی سیاسی، ئابووری و بازرگانی گەورەیە لە عێراق و ناوچەکەدا ، “بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین بە هیچ دەستێکی ناپاک بیهەوێت ئارامی سەقامگیری پایتەخت تێک بدات .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا فرسەت سۆفی روو لە ئیدارەی پاریزگا و لایەنە سیاسییەکان دەکات و دەڵێت لەسەریان واجبە هەولێر وەک بیبیلەی چاویان بپارێزن .
لە کۆتایی قسەکانیدا پارزیگاری هەولێر دووپاتی دەکاتەوە ، ئەوان باوەڕیان بە ئازادی ڕادەربڕین و بۆچوون و پێشنیاری جیاواز هەیە ، بەڵام دەبێت ئازادی و گێرەشێوێنی لێک جیا بکرێنەوە لە پێناو مەسلەحەتی هەندێک بەرژەوەند خواز