رێگری دەکرێت لە دووپاسەوانی وەزیرێکی عێراقی بێنە ناو هەولێری پایتەختەوە
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسێکی وەرزشی هەولێرەوە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، لە دوای سەردانی موسڵ و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هەولێر 2 پاسەوانی “عەدنان درجاڵ ” وەزیری لاوان و وەزشی عێراق رێگەیان پێنەدرا بێنە ناو شاری هەولێر .
ئەو دووپاسەوانە کە لە گەڵ شاندی وەزشی و وەزیر سەردانی موسڵیان کردبوو ، کاتێک دەیانەوێت بێنە ناو هەولێر ، بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنینیان بۆ دەکرێت و دەردەکەوێت ، دوو لە پاسەوانەکان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان ، هەر بۆیەش ڕیگە نادەن ئەو دوو پاسەوانە بێنە ناو هەلێرەوە و هەر لەوێڕا بە فڕۆکە ڕەوانەی بەغدا کراونەتەوە .
لە دوای ئاشکرا بوون نومان زەوبەعی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا و عەبدولقادر دەخیل بەڕێوەبەری شارەوانی، هۆڵەکەیان بەحێهێشتووە كە كۆبوونەوەی وەزیری لاوان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی موسڵی تێدا بەڕێوەچووە