لە رۆژانی جەژندا چەندین کەس بە رووداوی هاتووچۆ و بە فیشەک لە هەولێر بریندار بوون
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرلە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری برینداربوونی هاووڵاتیان لە 3 رۆژی جەژندا ئاشکرا دەکات ە بە رووداوی هاتووچۆ و فیشەک بریندار بوون .
دکتۆر بژار موسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرلە کۆنفرانسەدا ڕایدەگەیەنێت لەماوەی ڕۆژانی جەژن 551 کەس پێویستان بە دابین کردنی تەختی تایبەتی نەخۆشخانەکان بووە ، ژمارەی سەردانیکەرانی نۆرینگە دەرەکی و ڕاوێژکاریەکان جیا لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان 2986 نەخۆش بووە، تیمی کردە پزیشیکیەکانیش واتە تیمی 121 توانیویانە 68 نەخۆش بگوازنەوە بۆ نەحۆشخانەکان، هاوکاتیش 7 کەس گیانیان لە دەست داوە .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماری رووداوی هاتووچۆ دەخاتە روو و دەڵیت 106 کەس بریندار بوون ، 113 کەس لە بەرزاییەوە بەربوونەوە ، 25 کەس ماروو دووپشک پێوەی داون ، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵی 8 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و 11 کەسیش بە فیشەک بریندار بوون .
هەروەها گوتی ، لە سێ ڕۆژی جەژن 29 حاڵەتی سوتان هەبووە و60 نەخۆشیش نەشتەرگەری گەورەیان بۆ کراوە ، 26نەشتەرگەری بچوکیش کراون، حاڵەتەکانی ژەهراوی بوونیش 5حاڵەت بووە، لەهەمان کاتدا 121 منداڵ لەدایک بوون بەسروشتی و نەشتەرگەری و ئەوانەشی باری تەندروستیان ناجێگیر بووە 103 حاڵەت بووە لەیەکەی چاودێری منداڵە ناکامڵەکان .
لە کۆتاییدا ئاماژە بە ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا دەکات و دەڵێت تائێستا لەهەولێر 276 حاڵەتی کۆڕۆنا تۆمارکراون و 215 حاڵەت چاک بوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵکراونەتەوە، تەنها 60 نەخۆش لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکین، یەک حاڵەتی مردنیش کە دوای ئەوەی گیانی لەدەستدا پشکنینەکەی دەرچوو هەڵگربووە.