باڵێكی ناو یەكێتی هانی پەكەكە دەدەن لە شنگال شەڕی پێشمەرگە بكات

خواكوڕك

پاش ئەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان لەزاری موراد قەرەیلان رایگەیاند كە پاشەكشە دەكەن لە شنگال، چەند كادیرێكی یەكێتی لەژێر ناوی جۆڕاو جۆڕ سەردانی قەندیلیان كردوو پاش سەردانەكە پەكەكە لە بەیاننامەیەكی دا بەناوی كەجەكە، وتەكانی سەفین دزەیی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێشوازی لە پاشەكشەی پەكەكە كردبوو لە شنگال، پەشیمان دەبێتەوە، رایدەگەێنێت كە بەهیچ شێوەیەك گەریلاكانی پەكەكە لەشنگال ناكشێتەوە.

لەگەڵ سەردانی بینالی یلدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەندام پەرلەمان و كادیرانی یەكێتی بەئاشكرا هەوڵەكانیان بۆ دروست بوونی شەڕ لەنێوان پەكەكە پێشمەرگە لە شنگال پێشانداو هەوڵی هەڵمەتی میدیایان دژی پاشەكشەی پەكەكە لەشنگال دەست پێكرد، لەنوێترین لێدوانەكانیان دا هانی پەكەكە دەدەن كە لە شنگال نەكشێتەوە، ئەمەش كاردانەوی پەكەكەی بەدوای خۆی دا هێناو لەنوێترین لێدواندا كەجەكە دەلێت پەكەكە لە شنگال ناكشێتەوە.

سەرچاوەیەكی سیاسی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەلێت باڵێكی یەكێتی بۆ ئاڵۆزكردنی زیاتری ناوەخۆی كوردستان و رێگری لە پێشكەوتنەكانی كوردستان، هەوڵدەدەن شەڕ لەنێوان پەكەكە و پێشمەرگە لە شنگال دروست ببێت، ئەمەش لە دانووستاندنەكان لەگەڵ پەكەكە باس كراوە كە خۆیان رادەستی ئەو هەوڵانە نەكەن كە دژی یەكرێزی گەلی كوردستان و پێشمەرگەن.

ئەم سەرچاوە سیاسیە پێی وایە پاش نیمچە رێكەوتنێك لەمەر كشانەوەی پەكەكە لەشنگال، باڵێكی یەكێتی لەهەوڵی ئەوەدایە دانووستاندنەكان ئامانج نەپێكێت و لەژێر ناوی دژایەتی سەردانی سەرۆك وەزیرانی توركیا، هەوڵ دەدەن پەكەكە لە شنگال پاشەكشە نەكات، دانووستاندنەكان شەكەست بێنێت.

ئەم سەرچاوەیە ئەوەش دەلێت ئەو باڵی یەكێتی هەموو ئامانجی ئەوەیە دانووستاندنەكان شەكەست بهێنێت، شەڕ لە شنگال لەنێوان پەكەكە و پێشمەرگە دروست ببێت، هەموو ئەو ئاماژانەش كە لەمیدیای سێبەر و فەرمی یەكێتی هەیە، بەڵگەی پشتراست كردنەوەی ئەو هەوڵەی باڵێكی یەكێتیە، بۆیە لێرەوە بەخەڵكی كوردستان رادەگەێنین باڵێكی یەكێتی دەیەوێت شەڕی لەنێوان پەكەكە و پێشمەرگە لەشنگال دروست ببێت و هەموو توانایی خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ شكەست پێهێنانی دانووستاندنەكان كە پەكەكە لەشنگال بەشێوەیەكی ئاشتی پاشەكشە بكات، مەگەر پاشەكشە نەكات ئەگەر شەڕ تاكە رێگای ناچاری دەبێت كە پێشمەرگە دەستی بۆ ببات پێش ئەوەی شەڕی توركیا و ئێران و ناوچەكە لەشنگال بۆ تەسفیاتی حیسابی ئیقلیمی لەژێر ناوی پەكەكە دەست پێ بكات.

Back to top button