بەشێك لە هەڵگرانی ئەم جارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی تەندروستیان مەترسیدارە
دوای هەوڵە سەركەوتووەكەی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئێستادا جارێكی تر ئەو ڤایرۆسە لە هەرێمی كوردستان سەری هەڵداوەتەوە، لەو بارەیەوە وەزیری تەندروستی دەلێت، بەشێك لە هەڵگرانی ئەم جارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان پێویستیان بە ئامێری ئۆكسجین هەیە”.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی دا رایگەیاندووە” جارێكی تر ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو هەرێمی كوردستان سەری هەڵداوەتەوە، هەروەها دەشلێت هۆكاری بڵاو بوونەوەكەشی دەگەرێتەوە بۆ پابەند نەبوونی خەڵك بە رێنمایە تەندروستیەكان و دەشلێت، هۆكارەكانی تووشبوون و بڵاو بوونەوە بەهۆی ئەوەیە بەریەكەوتن هەیە لە شوێنە قەرەباڵغەكاندا”.
هەروەها وەزیری تەندروستی دەشلێت”زۆربەیان باری تەندروستییان جێگیرە، بەڵام ژمارەیەک لە تووشبوان نیشانەکانی كۆرۆنایان ههیه، ژمارەیەکی دیكهش تەندروستییان جێگیر نییە و ئامێرى ئۆكسجینیان لهسهرە، هەروەها دەشلێت”دەبێت خۆپارێزی زیاتر بکرێت و بەریەککەوتن کەم بێتهوه، ههروهها دهبێت هاووڵاتییان ماسک و دەستکێش بەکار بهێنن”.