مایک پۆمپیۆ : لێخۆشبوونەکانی ئەتۆمی ئێران درێژ ناکرێنەوە

 

سیاسەتی ( گوشاری لە رادەبەدەر ) لە لایەن حکومەتی ترەمپەوە بۆ سەر ئێران بەردەوامە .

 

ئاژانسی دۆیچەوێلەی ئاڵمانی لە هەوالێکدا ئاماژە بەوە دەکات ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندووە ، لێخۆشبوونی کۆمپانیا نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە گەمارۆی ئەتۆمی ئێران و هەموو ئەو رێکخراوو ناوەندانەی پێوەندییان بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێرانەوە هەیە ، ڕادەگیرێت و ئیتر بۆیان درێژ ناکرێتەوە ، بەردەوام بن لە پێوەندییەکانیان لە گەڵ ئەو وڵاتە .

 

ئەو بڕیارە لێخۆشبوونی 5 وڵاتی سەرەکی وەکوو رووسیا ، چین ، بەریتانیا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیش دەگرێتەوە کە تا ءیستا بۆیان هەنوو لە چەند بوارێکی ئەتۆمیدا لە گەل ئێران بەردەوام بن .

 

وەک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی پێداوە بە پێی بڕیاری کۆشکی پی ئەو وڵات و ناوەندانە تەنیا 60 رۆژیان مۆڵەت هەیە هەموو هاوکاریەکانیا لە گەڵ ناوەندی گۆڕینی ئاوی قورسی ئەراک و رەئاکتۆری لێکۆڵینەوەی تاران کۆتایی پێبێنن .

لە کۆتاییدا گوتویەتی ئەو بڕیارە ڕێگری لە هەناردەی پاشماوەکانی ئەتۆمی ئێرانیش دەکات بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە

Back to top button