سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەژێر فەرمانی لاهور جەنگی ناگەرێتەوە دانیشتنەكان

دوای ئەوەی لەچوارچێوەی داواكاری گشتی و بەپێی یاسا حەسانە لەسەر پەرلەمانتارێك هەلگیرا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەژێر فەرمانی لاهور جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستانی كردووە بەمەش دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان وەستاندووە”.

لەو بارەیەوە ئومێد خۆشناو  سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە”  شوێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان په‌رله‌مانی كوردستانه‌. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌ رێگری سیاسی نه‌ یاسایی لێ نه‌كراوه‌ تا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ و هەروەها دەشلێت” په‌رله‌مان شوێنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ میدیا و فه‌یسبووك قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین”.

لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە رێواز فایق كەسایەتیەكی لاوازە و گونجاو نەبوو بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، چونكە كەسایەتی رێواز فایق لەچوارچێوەی بەرژەوەندیەكانی دا گرژ دەبێت و نەرم دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر كەسایەتیەكی وەكو بێگەرد تاڵەبانی با، ئەوە بێ شك هەندێك سەروەری و بریاری سەربەخۆی لە كەسایەتی بێگەرد تاڵەبانی دا دەبوو، بۆیە ئەوەی دەگوزەرێت ئەوەیە، رێواز فایق ناتوانێت لەژێر فەرمانی لاهور جەنگی دەربچێت، بەشداری دانیشتنەكان بكات، بەهۆی ئەوەی نایەوێت بەرژەوەندیەكانی بكەوێتە مەترسیەوە”.

 

Back to top button