به‌ریه‌ككه‌وتن له‌كۆتا خاڵی ستراتیژی په‌كه‌كه‌ و ئه‌مریكا رووده‌دات

خواكوڕك

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی نهێنیه‌ك له‌ كه‌مپه‌كانی راهێنانی سه‌ربازی نزیك ره‌قه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، په‌یه‌ده‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی و سه‌ربازی په‌كه‌كه‌، شاره‌زایه‌كی بواری سه‌ربازی ئه‌مریكیش ده‌ڵێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆری راهێنان و ستراتیژی هێزه‌كانمان له‌ سوریا كردووه‌.

ماریا فانتاپی، لێكۆڵەر لە گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی به‌رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی راگه‌یاندووه‌، ئه‌مریكا متمانه‌ی به‌ یه‌په‌گه‌ داوه‌ بۆ ئه‌وی له‌ سه‌ربازگه‌ و یه‌كه‌كانی مه‌شق و راهێنان رۆڵ بگێڕێت و ته‌نانه‌ت جوڵه‌ش به‌و هێزانه‌ بكات بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌.

به‌پێی شیكاری رۆژنامه‌كه‌، له‌ ئێستادا یەكینەكانی پاراستنی گەل (YPG)، خەریكن ئایدیۆلۆژیای عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)، لەنێو چەكدارەكانی نێو كه‌مپه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مریكا پێیداون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی واشنتۆن پۆست، زۆربه‌ی ئەو چەكدارانە خەڵكی گوندەكانی دەوروبەری رەققەن له‌ خه‌ڵكی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ پێكهاتوون و ژماره‌یان له‌ 250 چه‌كدار زیاتره‌ و ئامادە دەكرێن بۆ ئەوەی دواتر مەشقی سەربازی لە هێزەكانی ئەمریكا وەربگرن.

58731ffec03c0e13c85342fc

راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، به‌رله‌وه‌ی چه‌كداریه‌كان به‌شداری كه‌مپه‌كانی مه‌شق و راهێنان بكه‌ن ده‌بێت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ كۆمەڵێك وانە سەبارەت بە ئایدیۆلۆژیای عەبدوڵڵا ئۆجالان فێر ببن.

راپۆرته‌كه‌ باس له‌ خراپی په‌یوه‌ندی ئایدۆلۆژی نێوان په‌كه‌كه‌ و ئه‌مریكا ده‌كات، و ده‌ڵێت بزووتنەوەیەكی كوردی كە خۆی بە شوێنكەوتووی ئایدیۆلۆژیایەكی دژی سیاسەتی ئەمریكا دەزانێ، ئێستا بووە بە نزیكترین هاوپەیمانی ئەمریكا لە دژی داعش.

بەپێی راپۆرتەكەی واشنتن پۆست، شرۆڤەكاران و رەخنەگرانی یەپەگە گومانیان هەیە لەوەی ئایدیۆلۆژیای ئەم گرووپە یەكسانیخواز و دیموكرات بێت، لەبەرئەوەی “لە ناڕەزایەتی خۆش نابن، وێنەی ئۆجالان لە مەیدانەكانی شار و نووسینگەكانی ئیدارەی شارەكان دەبینرێت، هەر وەكوو چۆن وێنەكانی ئەسەد باڵیان بەسەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی سووریادا كێشاوە”.

به‌پێی زانیاری نێو راپۆرته‌كه‌، ئه‌مریكا له‌ ئێستادا به‌دوای به‌دیلێكدا ده‌گه‌ڕیت بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه‌دان و ده‌یه‌وێت به‌هه‌رجۆرێك بێت ئه‌و ئیمكانیه‌ته‌ سه‌ربازی و لۆجستیه‌ی هه‌یه‌تی، له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌و هێزه‌ رزگاری بكات.

ypg_rpg_crop1434125397423-png_1718483346

Back to top button