سعوودیا و چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنەر تا کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی نەوت کەم دەکەنەوە
سەرچاوەکانی ئاگادار لە ( ئۆپێک پڵاس ) و بەشی بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیا ئەمرۆ پێنج شەممە ڕایانگەیاند سعوودیا و چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنەری نەوت لە گەڵ ناوەندی وڵاتانی هەناردەی نەوت ڕێکەوتوون لە سەر ئەوەی تاکۆتایی ساڵی 2020 بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکەنەوە ، بەڵام تا ئیستا نەیانتوانیوە لەمبارەوە لە گەڵ رووسیا بگەنە ئەنجام .
ڕیکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت ( ئۆپێک ) و رووسیا ناسراو بە گرووپی ( ئۆپێک پڵاس ) مانگی ڕابردوو با کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە ریژەی 9.7 ملیۆن بەرمیل لە مانگی مای دا گەیشتبوونە ڕێکەوتن .