هەولێر : دوو تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/68296966_490110401788144_2344933121482293248_n.jpg)
د. دلۆڤان محەممەد فاتح جەلال، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوای وەرگرتنی چارەسەر چاک بوونەوەو گەڕاونەتەوە سەر ژیانی ئاسایی .
دەقی راگەیێندراوی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر:
ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
- هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
- کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲۱۷) کەس.
- سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ رێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
- زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۲۸ی ئایاری ۲٠۲٠