حەشدی شەعبی لە ململانێی حکومەتی نوێی عێراقدا

 

 

ویستێکی  ئاشکرا و نهێنی عێراقی و دەرەوەیی لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دایەو پێیان وایە بە بوونی ئەم هیزە میلیشیاییەوە ڕەوتی چاکسازی و بەرەوپێشچوون سەرناگرێت و ئێران هەروا بەردەوام دەبێت لە دەستێوەردانەکانی لە ناو عێراقدا .

 

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی ڕاگەیاندووە لەپاڵ خواستی شەقام دا، ئیرادەیەکی عێراقی و نێودەوڵەتیش بۆهەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و تێکەڵ کردنیان بەهێزە عێراقیەکان دروستبووە، بەڵام پێناچێت هێزە شیعیەکان بە ئاسانی مل بۆ ئەم خواستە بدەن چوونکە ئێران تا ئێستاش بودجەیان بۆ دابین دەکات .

 

هاوکات ئەمین بەکر راوێژکار لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسەکانی ڕاگەیاندووە ” ئیرادەی سیاسی هەیە بۆ تێکەڵ کردنی حەشد بەسوپای عێراق، ئەم ئیرادەیە لە ململانێدایە لەگەڵ ئەو ئیرادەیەی کە خواستی مانەوەی هێزەکانی حەشدی بەسەربەخۆیی هەیە و ئێران کۆسپێکی گەورەیە لەبەر دەم ئەو ویستەدا ، بۆیە حکومەت لە نیوان شەقام و حەشدا دەبێت لایەکیان هەڵبژێرێت .

Back to top button