بەهۆی ئەوەی كوژراوەكە لەخانەوادەیەكی پارتیە بكوژەكەی لە سلێمانی دەستگیر ناكرێت

جێگر ئەنوەر قالە گەنجێكی شاری سلێمانیە لەچەند رۆژی رابردوو لەسەر فوول لایتێك لەلایان چەكدارێكەوە دەدرێتە بەر دەسترێژی گوللە دەكوژرێت تاوەكو ئێستاش بكوژەكەی دەستگیر نەكراوە”.

سەرچاوەیەكی لە خانەوادەی جێگر ئەنوەر لەو بارەیەوە ئاشكرای كردووە” جێگر ئەنوەر قالە خانەوادەیەكی دیاری پارتین و باوكی عەقیدی خانەنشنی وەزارەتی ناوەخۆیە و مامی بەناوی حەسەنی قالە پلەی لیوایە لە ئاسایشی پارتی، بەهۆی ئەوەی كە پارتین لە سلێمانی بكوژی جێگر دەستگیر ناكرێت”.

سەرچاوەكە دەشلێت بكوژەكە لەلایان بەرپرسانی یەكێتی داڵدەدراوە، رێگا بەدەستگیركردنی نادرێت، هەروەها سەرچاوەكە دەشلێت لەبەر ئەوەی لەلایان بەرپرسانی یەكێتی بكوژ داڵدەدراوە وە جێگر لە سلێمانی كوژراوە و لە خانەوادەیەكی پارتیە، نەك ئاسایش و هێزە ئەمنیەكان بەڵكو میدیا و رۆژنامەنووسەكانیش ئامادە نین یەك قسەی لەسەر بكەن، ئەرێ ئەو رووداوە لە هەولێر با ئێستا چ قیامەتێك دروست دەبوو، ئەرێ ئێوە خەڵكی ناو سلێمانی بە بەمرۆڤ نازانن؟

 

Back to top button