رێگای كەركووك و سلێمانی لەلایەن ئیدارەی كەركووكەوە داخرا
بە سەدان ئۆتۆمبێل و هاووڵاتی لە کاتی گەڕانەوە لە سلێمانییەوە بۆکەرکوک لە نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر رێگەیان پێنادرێت بچنەوە ناو شارەکە ، جێگەی ئاماژەیە ئەو هاووڵاتیانە کە زۆربەیان کوردن بۆ ڕابواردنی رۆژانی جەژن سەردانی سلێمانیان کردبوو.
بە پێی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی دەستی دەزگای میدییی خواکوڕک کەوتووە ، ئەوە بڕیاری شانەی قەیرانەکانی کەرکوکە و تا بڕیاری نوێ بازگەی نێوان کەرکوک و شارەکانی تر بە داخراوەیی دەمێنێتەوە
هاوکات هاووڵاتیان نیگەرانی خۆیان لەوە دەربڕیوە ، بڕیارەکە بە پێی یاسا مامەڵەی لە گەڵ ناکرێت چونکە هێزە عێراقیەکان ڕێگەکەیان بەرەورووی بەغدا کردۆتەوەو هیچ لێپرسینەوەیەکیش لە کەس ناکرێت