روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو مانگی رابردوو به‌ هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیاد بوونی حاله‌ته‌كانی تووشبوون قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یێندراو شوێنه‌ گشتیه‌كان و گه‌شتیاریه‌كان داخران له‌ ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان سه‌ردانی كردنی ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كان ئاسایی كراوه‌ته‌وه‌و ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزارییش رایده‌گه‌یێنێت هه‌ڵگرتنی قه‌دغه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كان په‌یوه‌ندی به‌ لێژنه‌ی باڵای رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆناوه‌ هه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان نیه‌.

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “داخستن و کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و رێگەدان بە کردنەوەی بازگە و دەروازەکان، لە دەسەڵاتی دەستەی گشتی گەشتوگوزار نەبووە و نییە”.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە، “بابەتەکە پەیوەستە بە بارودۆخی تەندروستی گشتی و کەموزیادبوونی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە دەسەڵاتی بڕیاردان لە لای لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “لە بڵاوکراوەی 27ی ئایار دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە هیچ شوێنێک ئاماژە نەدراوە کە دەستەی گەشتوگوزار هیچ بڕیارێکی بۆ کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری دابێت، تەنیا وەک زانیاری و هەواڵ کە پەیوەندی بە گەشتوگوزارەوە هەیە، لە پەیجی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بڵاوکراوەتەوە”.

Back to top button