گوته‌بێژی داعش هه‌ڕه‌شه ده‌كات و حكومه‌تی عێراق به‌سه‌ركردایه‌تی مسته‌فا كازمی به حكومه‌تی ئه‌مریكایه له عێراق ناوده‌بات
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو داعش چاڵاكیه‌كانی زیاتر كرد به تایبه‌ت له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراق كوژرانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراق و ده‌ستگیركردنی والی عێراقیان له به‌غدا راگه‌یاند گوتەبێژی رێکخراوی داعش هەڕەشەی زیادبوونی هێرشەکانی رێکخراوەکەی لە عێراق دەکات و کۆرۆناش وەکو “بەڵایەکی خودا بۆسەر وڵاتانی رۆژئاوا” ناودەبات.
ئەبو حەمزە قورەیشی، گوتەبێژی رێکخراوی داعش په‌یامێكی ده‌نگی بڵاوكردهوهو تێیدا رایگه‌یاندووه كه “چۆن وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش یەکیانگرت و ئەو رێکخراوەیان لە موسڵ و باغۆز گەمارۆدا، ئێستا کۆرۆنا ئەوانی لە وڵاتانی خۆیان گەمارۆ داوە و وایلێکردوون کە خواردن و خواردنەوەیان نەمێنێت، هەروەکو چۆن ئێمە لە موسڵ و باغۆز خواردن و خواردنەوەمان نەمابوو”.
گوتەبێژەکەی داعش ئاماژە بەوە دەکات “تەرمی خەڵکی وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر شەقامەکانی شارەکانیان کەوتوون و بەجێماون، هەروەکو چۆن تەرمی چەکدارانی داعش لە موسڵ و باغۆز کەوتن و بەجێمان”.
ئەبو حەمزە قورەیشی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا حکومەتەکەی مستەفا کازمی بە حکومەتێکی ئەمریکی ناودەبات و هەڕەشەی زیادکردنی هێرشی چەکدارانی رێکخراوەکەیشی لە عێراق دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی وەکو کەی وەن و گەیارە و قائیم کشانەوە.
هەروەها گوتەبێژەکەی داعش بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی چەکدار و ژن و منداڵەکانیان و دەرهێنانیان لە زیندان دەدات و دەشڵێ “ئەو کەسانەیان لەبیرنەکردووە ، ئەمەش لەکاتێکدایە کە جموجۆڵەکانی داعش لە چەند مانگی رابردوودا زیادیانکردووە و بەرپرسانی سەربازی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان هۆشداری لە بەهێزبوونەوەی رێکخراوەکە دەدەن