وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر نادرنی 400 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی بڕیاری هه‌نارده‌ كردنی مووچه‌كه‌ی دا.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی واژۆی لەسەرناردنی (400) ملیار دینار لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە بۆ کوردستان كرد و بەم نزیکانە دەگاتە ھەرێم و دابەشکردنی موچە دەست پێدەکاتەوە.
خواكوڕك زانیاری له‌ نێو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ست كه‌وتووه‌ كه‌ به‌ گه‌یشتنی پاره‌كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دووی فه‌رمانبه‌راتانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات

Back to top button