چین داوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی لە گەڵ ئەمریكا دەكات
لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پەیوەندی نێوان چین و ئەمریكا بە ئەندازەیەك تێك چوە تەنانەت مەترسی جەنگی لێدەكرێت
لەو بارەوە لی كە شیانگ سەرۆك وەزیری چین ڕایگەیاند كە پێداویستی ھەردوو وڵاتە ڕێز لە بەرژەوەندیە ئابوریەكانی یەكتر بگرن چونكە ئەو دوو وڵاتە پێویستیان بە پەیوەندیەكی باش ھەیە نەك ناكۆكی.
بەڵام دوای وتەكەی شیانگ دۆناڵد تڕەمپ جارێكی بە تویتێك ھێرشی كردەوە سەر چین و ڤایرۆسی كۆرۆنا ی بە ڤایرۆسی چین ناوبرد