ئیمارات 7 ته‌ن هاوكاری ته‌ندروستی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ڵكشانی دووه‌می تووش بوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان روویدا به‌ جۆرێك كه‌ زۆر به‌ خێرای تووش بوه‌كان زیادیان كرد وه‌زیری ته‌ندورستی له‌ میانه‌ی پێشوازی كردن له‌ وه‌گرتنی كۆمه‌ك و هاووكاری وڵاتی ئیمارات بۆ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا زیاد بوونه‌.

پاش گه‌یشتنی بڕی حه‌وت ته‌ن ده‌رمان و كه‌ڵ و په‌لی پزیشكی له‌ وڵاتی ئیماراته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوكاریه‌ك، وه‌زیری ته‌ندروستی سوپاسی وڵات و حكومه‌تی ئیماراتی كرد هاوكاریه‌كانی به‌رزنرخاند.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك هاوكاریه‌كانی حكومه‌تی ئیمارات له‌ ده‌رمان و پێداویستی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكهاتوونه‌ له‌ رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

Back to top button