لە سلێمانی ٢٢ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ١٢ ٥ووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی ٢٢ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ٢٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، ١٢ پیاو و ٩ ئافرەت و کوڕێکی گەنج، ٨ لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون ، ١٤ ی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ٢١ لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەکیان دانیشتووی وارماوەیە.

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ٢٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، ١٢ پیاو و ٩ ئافرەت و کوڕێکی گەنج، ٨ لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون ، ١٤ ی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ٢١ لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەکیان دانیشتووی وارماوەیە.

وەزارەتی تەندروستی
٢٨ ئایار ٢٠٢٠

Back to top button