چەند پەرلەمانتارێكی یەكێتی: مام جەلال بە تیرۆرست ناو دەبەن
خواكوڕك
لە كتێبی پەكەكە مێژووێك لە ئاگرە، جەمیل بایك دەلێت مام جەلال دوای ئەوەی لەنەمسا “حیكمەت چەتین”ی بینی و گووتی ( پەكەكە تیرۆرستە) بێگومان ئەمە بۆ پەكەكە گورزێكی كوشندە بوو، چونكە ئەوروپا هەموو شتێكی دەكرد بۆ ئەوەی پەكەكە بە تیرۆریزم مەحكوم بكات، بەڵام نەیتوانی ئەمە بكات، ئەگەر كوردێك دەربكەوێت و بلێت پەكەكە تیرۆرستە، ئەوا بۆ راگەیاندنی ئەوەی كە پەكەكە تیرۆرستە دەبێتە هەنگاوێكی گەورە، ئەوكاتە دەتوانن هەموو كەس قەناعەت پێبێنن، چونكە ئەوە كورد خۆی وادەلێت، پەكەكە تیرۆرستە، بۆیە ئەو قسەیەی مام جەلال، هەنگاوێكی مەزن بوو بۆ ئەوانەی پەكەكە كەلەهەموو ئەوروپا بەتیرۆرست رابگەێنرێت، لەبنەرەتیشدا سودیان لەو لێدوانە وەرگرت، بۆ ئەوەی بتوانن (پەكەكە بە تیرۆرست رابگەیەنن، ئەمە نەتیجەی ئامانج و داخوازی دەوڵەتی توركیا بوو.
ماوەی دوو رۆژە ئەندام پەرلەمانتارەكانی یەكێتی لەمەر قسەكانی سەرۆك وەزیرانی توركیا بینالی یلدرم، بەمانشێتێكی هاوشێوە، دەلێن “تیرۆریست ئەوانەن پەكەكە بە تیرۆریست دەزانن” لەكاتێكدا جەمیل بایك دەلێـت مام جەلال واژووی لەسەر بەتیرۆرست ناساندنی پەكەكە كردووە.
شایانی باسە لەگەڵ كێشەكانی شنگال و پاشەكشەی گەریلاكانی پەكەكە باڵێكی ناو یەكێتی لەهەوڵی شكەست پێهێنانی دانووستاندنەكانی چوونەدەرەوەی پەكەكە لەشنگال دایە، سەرچاوەیەكی سیاسی پێشتر بەخواكوركی راگەندبوو، هەولێك هەیە شەڕ لەنێوان گەریلا و پێشمەرگە لەشنگال دروست ببێت ئەو هەوڵەش لەلایان باڵێكی یەكێتیەوە دەدرێت.