په‌یه‌ده ده‌ست درێژی ده‌كات سه‌ر قوتابیان
خواكوڕك
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌مه 10/1/2017 گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر په‌یه‌ده هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر باره‌گای لقی قامیشلۆی یه‌كیتی قوتابیان و لاوانی كوردستانی – رۆژئاڤا و له یه‌كێك له ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌یانداوه، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند ئه‌ندامیكی جه‌سته‌ی شكاوه و به په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
شوكری عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی لقی قامیشلۆی یه‌كیتی قوتابیان و لاوانی كوردستانی – رۆژئاڤا، به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی یه‌كێتیه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، “ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه باره‌گای لقی قامیشلۆی یه‌كیتی قوتابیان و لاوانی كوردستانی – رۆژئاڤا، له لایه‌ن گرووپه‌كانی شاره‌كه و چه‌كدارانی سه‌ر به په‌یه‌ده‌وه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر، ئامانجیش له‌و هێرشانه راگرتنی كار و چالاكییه‌كانمانه له رۆژئاوای كوردستان”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ” یه‌كیتی قوتابیان و لاوانی كوردستانی – رۆژئاڤا، رێكخراوێكی سڤیلی تایبه‌ته به قوتابیان و لاوان و له ساڵی 2013 دامه‌زراوه، له هه‌موو شار و ناوچه‌كانی كوردستانی سووریا لق و باره‌گای هه‌یه و خاوه‌ن چالاكیی فراوانه، هه‌روه‌ها رێكخراویكی چالاكی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردی سووریایه”.