نرخی نەوت بەرزبوویەوە

ئەمڕۆ هەینى (29ی ئایاری 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهان بە (35) دۆلار و (72) سەنتە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی، لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە (33) دۆلار و (21) سەنت.

بە راورد بە دوێنێ نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان ئەمڕۆ زیاتر لە (2) نرخەکەى بەرزبوەوە، ئەمەش ماوەى دوو مانگە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام بەرز و نزمی دەکات، بەڵام لەدوای رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بە مەبەستی بەرزبونەوەی نرخەکەی تاڕادەیەک نرخەکە بەرزبوەتەوە و لە ئاستێکى دیاریکراودا جێگیر بووە.

Back to top button