دوو کۆڵبەرى کورد بهدهستی هێزە ئێرانییەکان کوژران
دوو کۆڵبەرى کورد لە سنورى پاریزگاى ئورمیە کوژران و رێکخراوى هەنگاویش رایدەگەیەنێت کۆڵبەرەکان بەر دەستڕێژى تەقەى هێزە سەربازییەكانی ئێران کەوتوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووتەوە، بەهۆی ئەو رووداوەوە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی موحسین دەروێشزادە و ئیبراهیم جۆردیزی گیانیان لەدەست داوە، کە خەڵکی گوندی کەرکووش لەشاری سەفائییەی نزیک لە خۆی بوون.
لە ڕاگەیەندراوێكدا رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکراى دەکات، ئێوارەى دوێنێ هێزە سەربازییەكانی ئێران لە ناوچەی سنووری ئەلەندی سەر بە پارێزگای ئورمییە، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان داوەتەبەر دەستڕێژی تەقە و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر گیانیانلەدەستداوە.