وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتنەوەی قەرزەکانی دەستپێکرد

 

پێشتر ماوەی 10 رۆژ دیاری کرابوو بۆ ئەو سەرمایەدار و کۆمپانیایانەی بە حکومەت قەرزدارن ، بۆ ئەوەی لەو ماوەدا وەرزەکانیان بدەنەوە .

 

لەمبارەوە دکتۆر عەبدولحەکیم سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت : لەهەنگاوی یەکەم بەشی یاسایی وەزارەتی دارایی و ئابووری کار لەسەر وردەکارییەکانی پێدانی قەرزەکە و ڕەهن و داهاتی قەرزاران دەکات و تەواوی ڕێکارەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی سەرپەرشتی دەکرێت ئەوان کاروبارەکان جێبەجێ دەکەن .

 

لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی: تا ئێستا نازاندرێت ڕەهن و سەرمایەی قەرزاران چەندن بەشی ئەوە دەکات کە قەرزارن یان نا بەڵام لەڕووی یاساییەوە بەشی یاسایی وەزارەتی دارایی مامەڵەی پێویستی لەبارەوە دەکەن.

پێویستە بگوترێت پێشتر پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە بڕی 700 ملیۆن دۆلار قەرزی لای سەرمایەدار و کۆمپانیاکانە و بەشێکی زۆریان تا ئێستا هەڵنەستاون بە دانەوەی قەرزەکانیان

Back to top button