تویتەر پەیامێکی ترەمپ دەشارێتەوە

 

تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەشارێتەوە لە پەڕەی خۆیدا ، بەڵام نایسڕێتەوە

 

تویتەر دەنووسێت هۆکاری دیارنەمانی ئەو پۆستەی ترەمپ لەبەر ئەوە بووە ، پەیامی توند وتیژی تێدا بووەو پشتگیری کردووە لە توندڕەوی ،ئەوەش دژی یاساکانی تویتەرە .

 

تویتەرپۆستەکەی ترەمپی وا لێکردووە تا کلیکی لە سەر نەکەی نابیندرێت ، بەڵام ئەو کاتیش ناتواندرێت کۆمێنتی لە سەر بنووسرێت .

 

تویتەکەی ترمپ باسی لە کێشەکانی ڕەگەزی لە شاری مینیاپۆلیس کردبوو کە بەهۆی کوشتنی ڕەش پێستێک لەم چەد رۆژەدا خەڵکی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان

Back to top button