عێراق : 26 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای دەکات 26 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سێ پارێزگای عیراق تۆمار كران

 

فەرمانگەی تەندروستی دیالە ڕایگەیاند 13 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

 

تەندروستی پارێزگای كەربەلاش 10 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە کۆرۆنا  ڕاگەیاند.

 

هاوکات لە پارێزگای بابلیش سێ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.

Back to top button