دهۆک : حالەتێکی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە ، ئەمرۆ کەسێک لە دهۆک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە .
وەزارەتی تەندروستی دەنووسێت لە ئەنجامی پشکنینەکان بۆ بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ. COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکرا
تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 36 ساڵە و پیشەی پاسەوانە لە فڕۆکەخانەی بغداد، دانیشتووی قەزای سێمێلە لە پارێزگای دھۆك
.
هاوکات ئەمڕۆ هەینی، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتیان کرد، ئەوانەی لە دوای 14 مانگەوە لە بەغداوە گەڕاونەتەوە، پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.