ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی 400 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌ش بكرێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ستی كه‌وتووه‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زارتێك دابه‌ش ده‌كرێن.

وه‌زاره‌تی دارای بۆ خواكوڕكی ئاشكرا كرد كه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارای و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك یه‌كه‌م و دووه‌م وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێن

Back to top button