وهزارهتی تهندروستی: له 24 كاتژمێری رابردوو 9 كهس له ههرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون
دوای ئهوهی دوێنێ ژمارهی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان به بهرز بووهوه لهسهر ئاستی ههرێمی كوردستان 34 حالهتی تووش بوون به كۆرۆنا تۆمار كران كهمێك لهمهو بهر وهزارهتی تهندروستی ههرێمی كوردستان راگهیێندراوی ژماره 95ـی تۆمار كردووه، تێیدا رایگهیاند كه 9 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لهسهرتاسهری ههرێمی كوردستان تۆمار كراوه.
وهزارهتی تهندروستی راشیگهیاندووه كه لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٤٧) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٨٥) هەولێر، (٢٦٠) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك. دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ: (٢) پیاون تەمەنیان (٥٨)، (٣٥) ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی (٦) پۆزەتیڤ: (٥) پیاو تەمەنیان (٥١)، (٤٥)، (٤٤)، (٣٩)، (٣٨) ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن (٦٣) ساڵ، تەنها یەك لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
پارێزگای دهۆك (١) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن (٣٦) ساڵ پیشەی پاسەوان لە فڕۆکەخانەی بغداد، دانیشتووی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆك، تووشبوەکە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٥)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٠٧٥) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٧٨٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٥٧) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٥٩١) لە دهۆك. وە (١١٢٩١) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٤٤) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٤٧) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٨٥) هەولێر، (٢٦٠) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك. دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ: (٢) پیاون تەمەنیان (٥٨)، (٣٥) ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی (٦) پۆزەتیڤ: (٥) پیاو تەمەنیان (٥١)، (٤٥)، (٤٤)، (٣٩)، (٣٨) ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن (٦٣) ساڵ، تەنها یەك لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
پارێزگای دهۆك (١) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن (٣٦) ساڵ پیشەی پاسەوان لە فڕۆکەخانەی بغداد، دانیشتووی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆك، تووشبوەکە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٣٢٦٩) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٥٧٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٦١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠