پێنج هۆكار واتلێدەكات زیاتر گێلاس بخۆیت

گێلاس وەك میوەیەكی وەرزی زۆرن ئەوانەی ئارەزووی خواردنی دەكەن ، لە ئێستادا ئەم میوەیە لە بازاڕەكاندا زۆرە ، بەڵام دەزانیت سوودە تەندروستیەكانی چین ؟

5 هۆكار واتلێدەكات ئەم میوە وەرزییە زیاتر بخۆیت لەوانەش:

2- یارمەتیت دەدات بۆ نوستن :
ئەگەر شەوانە بە ئەستەم خەوت لێدەكەوێت ئەوە تەنها چەند دەنكێك لەم میوەیە بخۆ بۆ ئەوەی بە ئارامی بخەویت .

2- بۆ چاو زۆر بەسوودە
گێلاس ڤیتامین A ی تیادایە و ئەمەش یەكێكە لە ڤیتامینە پێویستەكان بۆ چاو .

3- دەتپارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجە
توێژینەوە  نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە خواردنی گێلاس مرۆڤ لە توشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت چونكە بڕێكی زۆر پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەری تیادایە.

4- هەرسی گەدە ئاسان دەكات
ئەو ڕیشاڵانەی لەناو ئەم میوەیەدا هەیە بۆ جەستە پێویستە و هەرسی گەدەش ئاسان دەكات.

5- بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسوودە
ئەم میوەیە توانای ڕێكخستنی لێدانەكانی دڵی هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.

Back to top button