نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوه‌وه‌

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ی ئایاری 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا و به‌رزبوونه‌وه‌.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 37 دۆلار و 73 سەنته‌.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 35 دۆلار و 34 سەنت دەفرۆشرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

Back to top button