پرۆژه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌ نه‌خشه‌ رێگای گشت پاریزگاكانی هه‌رێم

خواكوڕك

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 10/1/2016 سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی باشووری کوردستان لە هەولێر كۆبوونەوە به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردن و پشتیوانیكردن لە پڕۆژەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتی هه‌واێر.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و وێڕای راگەیاندنی پشتگیری بۆ پڕۆژەكە، داوایان لە حکومەت كرد فەرمانبەران بتوانن لە مووچەی پاشەکەوتکراویان، پارەی ئاو، کارەبا، سزای هاتووچۆ، باجەکان، پێشینەكانی خانووبەرە و هاوسەرگیری بدەنەوە.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئازاد محەممەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەبێ نێوەندگیری هیچ لایەنێک کۆبووینەوە، و پێویسته‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رامانبه‌ان بكرێت به‌هۆی سه‌ختی ژیان و گوزه‌رانیان.

فەهمی عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک له‌ كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، “دەبێ ئومێدیک بە هاونیشتمانیانی کوردستان بدەین و دەبێ پرۆژەی دانەوەی قەرزی فەرمانبەران لە پارەی پاشەکەوت پەرەی پێبدرێت”.

رۆژی 3/1/2017، ئەنجوومەنی پاریزگای هەولێر پڕۆژەیەکی 10 خاڵی پەسندکرد و وێنەیەکی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران رەوانەکرد، تێیدا پێشنیازی کردووە فەرمانبەران لە پارەی پاشکەوتکراوەکانیان قەرزە حکومییەکان بدەنەوە.

Back to top button