مه‌زڵوم كۆبانێ سه‌ركه‌وتنی قۆناغی یه‌كه‌می دیالۆگی نیشتمانی راگه‌یاند
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، سه‌ركه‌وتنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی دیالۆگی نیشتیمانی له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە لە توویتەر رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی دیالۆگی کوردی- کوردی سەرکەوتووبوو و چوونەتە نێو قۆناغی دووەمەوە.
کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هیوایان وایه هەردوو لایەنی سیاسی كوردی له رۆژئاوای كوردستان دواڕۆژ و بەرژەوەندییەکانی گەل بە ئامانجی سەرەکی بزانن.
ئه‌و وتانه‌ی مەزڵوم عەبدی له‌كاتێكدایه، هێزه‌كانی كوردی رۆژئاوای كوردستان له‌گفتوگۆدان بۆ به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی نیشتیمانی و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان.
بەپێی راگەیێدنراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە، لە رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بۆ یەکخستنی ریزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بووە.