ئامێدی : لە ئەنجامی شەڕی تورکیا و پەکەکە کوڕ و باوکێك شەهید بوون

بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دوو هاولاتی مەدەنی لە ناوچەی (دەرەجا هێتیتێ) سەر بە کۆمەڵگەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی شەهید بوون.

ئەو دوو کەسە، ناویان سەید جەلال نورەدین، تەمەن 60 ساڵ و ئەحمەد جەلال تەمەن 30 ساڵە، کوڕ و باوکن و خەڵکی دەڤەری نێروەیین.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە سنووری شارۆچکەی شارباژێڕ لە باکووری سلێمانی، بۆردومانێکیان ئەنجام دابوو کە بەهۆیەوە پێنج گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەست دابوو.

Back to top button