گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی: له‌ كۆی 85 تووشبووی نوێی كۆرۆنا 8 نه‌خۆش ته‌ندروستیان جێگیر نیه‌و ئۆكسجینیان بۆ داندراوه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ سێ هه‌فته‌ی رابردوو هه‌لكشانی دووه‌می تووش بوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان روویدا و له‌ به‌ خێرای ژماره‌ی تووشبووان به‌رز بووه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ره‌وشی ته‌ندروستی یه‌كێك له‌ تووشبووانی كۆرۆنا له‌ سلێمانی نا جێگره‌.

د.یاد نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاندوه‌، له‌ئێستادا85 توشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و ته‌ندروستییان جێگیره‌، ته‌نیا هه‌شت كه‌س له‌وانه‌ پێویستییان به‌ چاودێری ورد هه‌یه‌ و ئۆكسیجینیان بۆ دانراوه‌.

هه‌روه‌ها گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی گوتیشی، یه‌كێك له‌ نه‌خۆشه‌كان ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت، بارودۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌ئێستادا ته‌واوی نه‌خۆشه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رچناری تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

Back to top button