تره‌مپ: هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پچڕاندووه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌مریكا له باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هاوكاریه داراییه‌كانی بۆ رێكخراوه‌كه راده‌گرێت به هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌متر خه‌می كردووه له گه‌یاندنی زانیاری خێرا له باره‌ی ڤایرۆس كۆرۆنا بەهۆی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تره‌مپ له وتارێكدا رایگه‌یاندووه كه سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا پچڕاندووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ” ئێمه پێشتر داوامان له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كرد كه چاكسازی له نێو رێكخراوه‌كه ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام داواكه‌مان ره‌تكرایه‌وه بۆیه بڕیارماندا بە پچڕاندنی سەرجەم پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو رێکخراوەدا”.
تره‌مپ ئاماژەی بەوەشكرد، “فەرمانمان کردووە بە گواستنەوەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیەی، کە لە پلاندا بوو بۆ ئەو رێکخراوە تەرخانبکرێت، کە دەگەیشتە نزیکەی 450 ملیۆن دۆلاری ساڵانە، بۆ ئەو دامەزراوانەی دیکە کە کار لە پێناو تەندروستیی جیهاندا دەکەن”.
لە ماوەی رابردوودا، ئیدارەی ترەمپ چەند جارێک هێرشی کردووەتە سەر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و پێشتریش لە لێدوانێکیدا، ترەمپ رێکخراوەکەی بە “سەرنەکەوتوو” ناوبرد.