له‌ هه‌ولێر 3 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رز بووه‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێ حاله‌تی دیكه‌ی تووش بوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆماركران.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه‌ پێشینه‌ی گه‌شتیان هه‌بووه‌ و ھەرسێکیان پیاون تەمەن ٢٣ و ٢٢ و ٢١ ساڵ، پێشینەی گەشتیان ھەبووە لە ووڵاتی ھەنگاریا گەڕاینەوە و لە کەڕەنتین بوون.

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ھەرسێکیان پیاون تەمەن ٢٣ و ٢٢ و ٢١ ساڵ، پێشینەی گەشتیان ھەبووە لە ووڵاتی ھەنگاریا گەڕاینەوە و لە کەڕەنتین بوون.

وەزارەتی تەندروستی
٣٠ ئایار ٢٠٢٠

Back to top button