په‌یه‌ده به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بڵاوده‌كاته‌وه
خواكوڕك
سه‌ركردایه‌تی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌یاننامه‌یه‌كی له 7/1/2017 ده‌ركردووه و تیایدا داوای له‌توركیا ده‌كات په‌یوه‌ندیه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت و به‌جیا له دۆسیه‌ی په‌كه‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا یه‌په‌گه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه ئه‌وان له‌و ململانێ بازنه‌ییه‌ی له نێوان په‌که‌که و تورکیادا هه‌یه به ته‌واوی بێلایه‌نین، راشیده‌گه‌یه‌نن ئه‌م ململانێیه له خزمه‌تی ڕه‌وشی ناوچه‌که‌دا نییه و زیان به دۆخی سووریاش ده‌گه‌یه‌نێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه هاتووه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان ته‌نیا ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک نییه به‌ڵکو ئێمه به کردار سه‌لماندوومانه به درێژایی کات بێلایه‌نی خۆمان له‌و پشێوییانه‌ی نێوان په‌که‌که و تورکیادا پاراستووه و به هیچ شێوه‌یه‌کیش ڕێگه ناده‌ین ناوچه‌کانی ئێمه له باكوری سوریا بۆ ئه‌و ململانێیه به‌کاربهێنرێت.
هه‌وره‌ها یه‌په‌گه راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده له ململانێی په‌که‌که و تورکیادا و له پێکدادانیاندا زۆر شاری باکووری کوردستان تووشی زیان هاتن و ئه‌وه‌ش زۆر جار زیانی بۆ سنووری ئێمه و شاره کوردییه‌کانی ڕۆژئاوا هه‌بوو، به‌ڵام ئێمه سنووره‌کانی تورکیامان پاراست و نه‌که‌وتینه نێو ئه‌م ململانێیه‌وه جگه له‌و کاتانه‌ی که سوپای تورکیا ئێمه‌ی ده‌کرده ئامانج و زیانی به خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ناوچه‌که‌مان ده‌گه‌یاند.
له‌راگه‌یانراوه‌كه باسی ماوه‌ی رابردوو كێشه‌ی سنووری نێوانیان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له ساڵی ٢٠١٢ه‌وه نزیکه‌ی ٦٠٠٠ کم سنووری نێوان ڕۆژئاوا و تورکیامان که‌وتۆته ده‌ست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که تورکیا له‌و سنووره‌دا هه‌وڵی بێزارکردن و ته‌قه‌کردن و هه‌ڕه‌شه‌ی داوه، به‌ڵام ئێمه سنووره‌کانی تورکیامان پاراستووه و نه‌مانهێشتووه زیانی پێبگات، به‌جۆرێک که سنووری تورکیا به جیاوازی له‌گه‌ڵ بوونی ده‌سه‌ڵاتی پێشووی ڕژێم له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆر پارێزراوتر بووە و ئامادەشین زیاتر لەوە بیپارێزین.
له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌شه‌دا هاتووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شێک نین له ململانێی په‌که‌که و تورکیا به‌ڵکو ئه‌مه به‌شێکه له کێشه‌ی ناوخۆی تورکیا وه پێشمانوایه به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ململانێکه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به بونیادی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی ناوچه‌که ، بۆیه داوای بێلایه‌نی و درووست‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ هاوسێکانماندا و له پێشیانه‌وه‌ش وڵاتی تورکیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتگیری چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و دیپلۆماسی بۆ کێشه و ململانێکان ده‌که‌ین.